نەزاهە بەهەدەردان و سەرپێچی دارایی بە بەهای زیاتر لە 36 ملیار دینار لە دوو كۆمپانیای نەوتدا ئاشكرادەكات

ناوخۆ
  • 7-12-2022, 19:22
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی نەزاهە ئەمرۆ چوارشەممە، بەهەدەردانی ماڵی گشتی و سەرپێچی دارایی بەهای زیاتر لە 36 ملیار دینار لە دوو كۆمپانیای نەوتدا ئاشكراكرد.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دوو ئۆپراسیۆنی ئەنجام داوە بۆ كۆنترۆڵكردنی بەهەدەردانی ماڵی گشتی و سەرپێچی دارایی لە دوو كۆمپانیای نەوت لە پارێزگای میسان" ئاماژەی بەوەشكرد: كۆی گشتی بەهەدەردان و سەرپێچیەكان زیاتر لە (36) ملیار دینارە.
    بەپێی بەیاننامەكە،  بەشی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە ئاماژەی بەوەداوە: كە تیمێك لە ستافی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی میسان پێكهاتووەو گواستوونەتەوە بۆ شوێنی كاری كۆمپانیای گەڕانی نەوت - دەستەی كاری كێڵگە لە پارێزگاكەدا، و دەستیگرت بەسەر ئەولەویاتی 3500 تۆماركەری گەڕانی بەكارنەهێنراو، سەرەڕای ئەوەی چەند ساڵێك لەمەوبەر هاوردەی كردوون.
    ئاشكراشیكرد: كۆی ئەو ئامێرانەی كە هەشت ساڵ لەمەوبەر هێنراون بە بڕی (17.5) ملیۆن دۆلار بووە، هەروەها ئەوەی خستەڕوو كە ئامێرەكان تەنها جارێك بەكارهاتوون،
    پاشان لە بینا و لە ناو دەفرەكانی ناو عەمبارەكە هەڵگیراون، چونكە پێویست نەبوو، كە زیانیان بەركەوت.
    رونیشیكردەوە: كە تیمەكە توانیوێتی لەئۆپەراسیۆنی دووەمدا دوای لێكۆڵینەوەو وردبینی، چاودێری سەرپێچیی دارایی بكات لەحیسابەكانی كۆمپانیای نەوتی میسان كە كۆی گشتی بڕی (10,982,716,000) ملیار دینارە و ئاماژە بە دەستبەسەراگرتنی كۆپیە بڕوانامە پێكراوەكانی (20) دۆكیومێنت دەكات كە لەگەڵ ئەولەویاتی كۆمپانیاكەدا دووبارەی كردووە.