لەدەروازەی تریبیلی سنوری چەند جۆرێک دەرمان لەناوبرا

ناوخۆ
  • 5-12-2022, 21:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی گشتی گومرگ، لەناوبردنی دەرمانی جۆراوجۆری مرۆیی لە ناوەندی گومرگی سنووری تریبیل راگەیاند ، کە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەکانی هاوردەکردن هێنرابوو . 
     دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە, تیایدا هاتوە " پرۆسەی لەناوبردنەکە بەگوێرەی یاسای گومرگی کارپێکراو، بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی سنوری تریبیل و بەشی هەواڵگری و بە پشتیوانی پۆلیسی گومرگی ئەنجامدراوە.