پەروەردەی کەرکوک تەواوبونی ڕێکارەکانی دامەزراندنی زیاتر لە ١٧ هەزار وانەبێژ و کارمەندانی ئیداری لەپارێزگاکە ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 5-12-2022, 17:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک ، تەواو کردنی ڕێکارەکانی زیاتر لە ١٧ هەزار وانەبێژ و یەکەکارگێریەکانی لە سنووری پارێزگاکە ڕاگەیاند.
     "عابد عەلی حسێن " بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتیەکە ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" لە کەرکوک ڕێکارەکانی 17 هەزار و 370 لە مامۆستایان و کارمەندانی ئیداری تەواو کردووە، لە ڕێگەی وەزارەتی پەروەردەوە ئاراستەی وەزارەتی دارایی کراون.