بانكی ناوەندی میوانداری كۆبوونەوەكانی نوێنەرایەتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەكات لە بەغدا

ناوخۆ
  • 4-12-2022, 18:11
  • +A -A

    بەغدا -     INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكانی نوێنەرایەتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچن.
    عومەر عاسم بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاند : كۆبوونەوەكە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، بە ئامادەبوونی پارێزگاری  بانكی ناوەندی مستەفا غالب مەخیف و وەزیری دارایی تەیف سامی، تیمی ئەركی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، بە بانگهێشتی نوێنەرانی وەزارەتەكانی پلاندانان، كارەبا، كار، سەرچاوەكانی ئاو و ژینگە لە كۆبوونەوەكەدا دەبن، ئاماژەی بەوەشكرد كە كۆبوونەوەكە لە یەكەم ڕۆژیدا لەسەر ئاستەنگە سەرەكییەكانی سیاسەت دەبێت.
    عاسم ئاماژەی بەوەشكرد : لە پەراوێزی سەردانەكەدا نوێنەرایەتییەكە لە ڕۆژی دووەمدا كۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ كۆمپانیای عێراقی بۆ داراییكردنی كارگە بچووك و مامناوەندەكان، كۆمپانیای ڤیتاس، و ستافێك لە بەشی كۆنترۆڵكردنی بانكی لە بانكی ناوەندی عێراق ئەنجامدەدات.
    دووپاتیشی كردەوە : دیداری نوێنەرایەتییەكە لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراق ئامانجی پەرەپێدانی كاركردنە لە كەرتی بانكی لە عێراقدا، بەتایبەتی كە متمانەی نێودەوڵەتیی بەدەستهێناوە و گشتگیری دارایی بەرزكردووەتەوە، هەروەها پتەوكردنی هاوكاریی دراوی جیهانی و دەستەبەركردنی سەقامگیری دارایی.