عێڕاق 60 مادەی دەسکرد هەناردە دەکات

ناوخۆ
  • 1-12-2022, 10:54
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    یەکێتی پیشەسازی عێڕاقی ڕایگەیاند کە 60 مادەی ڕەوانەی دەرەوەکردووە.
    سەرۆکی یەکێتیەکە عادل عکاب لە بەرنامەی ( واجب الصراحة) کەلە کەناڵی عێڕاقیەی ئیخباری پەخش دەکرێت و ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد ڕایگەیاند کە کارگەکانی عێڕاق پاش ساڵی 2003 تاڵانکران و ڕووخێنران ، بەڵام ئێستا کەرتی پیشەسازی 60 مادە ڕەوانەی دەرەوەدەکات وەکو گوشراوەمەنیەکان.
    لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی گەشەدانی پیشەسازی لە وەزارەتی پیشەسازی وکانزاکان عزیز نازم لەمیانەی بەشداری بەرنامەکەدا وتی کە وەزارەتی پیشەسازی ڕێژەی بێکاری کەمکردوەتەوە و لەکۆششداین بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان.