یۆنسکۆ کۆبوونەوەیەک بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ڕاگەیاندن لەعێڕاقدا سازدەکات

ناوخۆ
  • 1-12-2022, 10:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA وسام مەلا
    ڕێکخراوی یۆنسکۆ لەعێڕاق دانیشتنێکی ئەنجامدا بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ڕاگەیاندن لەعێڕاق لەڕووی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕادەربڕینەوە.
    نوێنەری ڕێکخراوەکە لەعێڕاق زیا سەرای بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە دانیشتنەکە لەسەر داواکاری دادوەرەکانی بڵاوکردنەوە بەڕێوەچوو بۆ تیشک خستنە سەر ڕۆڵەکانی ڕێکحراوەکەو کاری لایەنەکانی سەندیکایی، وتیشی کە دادوەرەکان دەڵێن بۆچی کێشەکانی ڕاگەیاندن دزەدەکاتە دادگاکان و لە دەستەی ڕاگەیاندندا چارەسەر ناکرێت کەچی یاسای دەستەی ڕاگەیاندن ژمارە 65 ئەم ڕۆڵە ناگێڕێت.
    هەروەها سەرای وتی کە تێبینی زۆرمان لەسەر یاساو ڕێساکانی پەخشی ڕاگەیاندن هەیە ، وتیشی کێشەکان بەپێی یاسا پێویستە لە جومگەمەدەنیەکان چارەسەربکرێت و نەگاتە دادگا چونکە لەم حاڵەتەدا دادگاکان تۆمەتباردەکرێن بەوەی کەئازادی ڕۆژنامەنووسی قۆرخ دەکەن.
    لەهەمانکاتدا ڕوونیشی کردەوە کەلەمیانەی ئەم دانیشتنەدا چەندین هەڵسەنگاندن دەکرێت و پێشکەش بە ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندن دەکرێت کەسەربە یۆنسکۆیە کە ساڵی داهاتوو لە پاریس کۆبوونەوەیەک دەکات و چەندبڕیارێکیش لەمبارەیەوە وەردەگرێت و پێشکەش بەحکومەتی عێڕاقی دەکات.