لیژنەی دارایی پەرلەمان پێشبینی دەکات لە مانگی ئازاری داهاتوو بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ پەسەند بکرێت

سیاسی
  • 28-11-2022, 15:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان وادەی ناردنی پرۆژەی یاسای بودجەی ساڵی 2023ی حکومەتی دیاریکرد، هاوکات پێشبینی دەکات لە مانگی ئازاری داهاتوودا پەسەندی بکرێت،هەروەها جوڵەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیشی بۆ کاندیدکردنی سەرۆکی لیژنەکان دووپاتکردەو.
     "موعین کازمی" ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"ئەنجوومەنی نوێنەران پرسی لیژنەکانی پەرلەمانی یەکلاییکردووەتەوە، کە 25 لیژنەیە و بەپێی گرنگی (ئە،ب،ج)لە نێوان سێ ئاستدا دابەشکرابوون.
    راشیگەیاند " کە ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی سەرۆکایەتی لیژنەکان لە نێوان پێکهاتەکانی پەرلەمان ، بەپێی چوارچێوەی ژمارەی کورسییەکان دادەنرێت. 
     کازمی ئەوەشی وت"دانوستاندنەکان سەبارەت بە سەرۆکایەتی لیژنەکان لە نێوان پێکهاتەکانی پەرلەمان هێشتا بەردەوامە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی لیژنەکان لە لایەن پسپۆڕانەوە بەڕێوە ببرێت.
    وتیشی"تا ئێستا ئەم پرسە چارەسەر نەکراوە، کاریش بەردەوامە بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان لە لیژنەکان لەگەڵ ناونانی سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری هەر لیژنەیەکی تایبەتمەند.
     سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی یاسا گرنگەکان، "کازمی" ئاماژەی بەوەدا کە "ئەنجوومەنی نوێنەران لە قۆناغی یەکەمدا هیچ پەیوەندی لەگەڵ حکومەتدا نەبووە،سەبارەت بەناردمی یاساکان. 
     لە درێژەی قسەکانیدا وتی " داوامان لە حکومەت کردوە هەموو ئەو یاسایانە بکشێنێتەوە کە لایەنی دارایی یاسادانانیان هەیە، و بەپێی پێویست و بەپێی گرنگی جاراێکی تر بیانگەڕێنێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
    ئاماژەی بەوەشکرد کە "حکومەت دەستیکردوە بە کشانەوەی ئەو یاسایانە بۆ گەڕانەوەیان جارێکی تر بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بەپێی پێویستی یاساکە بۆ قۆناغی داهاتوو، و بەم شێوەیە ئەنجوومەنی نوێنەران هاوسەنگی دەپارێزی لە کارەکانیدا لەگەڵ حکومەت لە ڕووی یاسادانان و لە ڕووی چاودێری و بەدواداچوون .
     سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2023، "کازمی" ئاماژەی بەوەدا کە "لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بودجە لە حکومەتەوە دەگاتە پەرلەمان.
    هەروەک وتیشی "پەرلەمان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و بەردەوام دەبێت لەگەڵ خوێندنەوەی یەکەم و دووەم، و بۆچوون و ناکۆکیەکان لەم بارەیەوە دەبێت تا کۆدەنگییەکی سیاسی لەبارەی بودجەو یاساکان هەبێت ، سەبارەت بە پشکی پارێزگاکان، بە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی زیانلێکەوتوو بە تیرۆر.
     کازمی پێشبینیشی کرد کە "بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی داهاتووی 2023 لە مانگی ئازاری داهاتوو پەسەند بکرێت.