سودانی: دادپەروەری بۆ ژنانی عێراق ئامانجی ئێمەیە

سیاسی
  • 27-11-2022, 12:52
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام مەلا
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیكردەوە كە ژنان هاوبەشی ڕاستەقینەن بۆ پیاوان لە بوارە جیاجیاكاندا، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئامانجی حكومەت دادپەروەری بەرامبەر ژنانە.
    سودانی لە كۆنفرانسی دەستپێكردنی (16) ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو وتی: ژنانی عێراق قوربانی و خەبات پێشكەشی كرد و هاوبەشێكی ڕاستەقینە بوو بۆ پیاوان لە بوارە جیاوازەكاندا، و ئەم ڕاستییە ئێمە دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی بەرگریكردن لێی و بەهێزكردنی و دانانی لەو شوێنەی كە شایەنیەتی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دادپەروەری ژنانی عێراق ئامانجی ئێمەیە، بەو پێیەی ئەوان سەمامی سەلامەتی كۆمەڵگان، ڕوونیشیكردەوە : هەڵوێستی ئێمە ڕوونە بۆ ئەوەی ژنان لە ئەنجومەنی وەزیران و لە پسپۆڕییە جیاوازەكاندا ئامادەبن.
    سودانی جەختی لە پێویستی هەوڵ و كۆڵنەدان و وردبینی ژنان لە هەموو شوێنێكدا كردەوە و ئاماژەی بەوەشكرد : كە كاتێك باس لە ڕەخساندنی هەلی كار دەكرێت، كاری ژنان پێشكەوتوو دەبێت و لە كاتی باس لە هەژاری، چارەسەری ژنان پێشكەوتوو دەبێت، هەروەها كاتێك باس لە چاكسازی ئابووری دەكرێت ژنان ناتوانرێت وازی لێبهێنرێت.
    ناوبراو ڕایگەیاندووە هیچ باسێك لە قوربانیدانی شەهیدان ناكرێت تەنها ئەوە نەبێت كە ژنەكە گەورەترین پاڵپشتییەتی.