سودانی بۆ سەباح تەئكید لەچارەسەری پرسەكان بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش دەكاتەوە

سیاسی
  • 23-11-2022, 15:12
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوار شەممە، تەئكیدی لەسەر چارەسەری پرسەكان بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش كردەوەو لەبەرامبەردا شێخ موشعەل ئەلئەحمەد ئەلسوباح جێنشینی كوێت پەرووشی وڵاتەكەی بۆ پشتگیریی سەقامگیری عێراق دووپاتكردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوار شەممە، لەكوێت، لەگەڵ شێخ موشعەل ئەلئەحمەد ئەلسوباح جێنشینی كوێت، بەئامادەبوونی شێخ ئەحمەد نەواف ئەلئەحمەد ئەلسوباح كۆبووە.
    ئاشكراشیكرد: لەم كۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەر دوو وڵات و چۆنیەتی بەهێزكردنیان لەچوار چێوەی هاوبەندە مێژوویەكان كرا، هەروەها جەختكرا لەسەر بەردەوامی هاوكاری ئالوگۆڕ لەسەر ئاستە جیاجیاكان و بەردەوامیدان بەگفتوگۆ و هەماهەنگی هاوبەش سەبارەت بەپرسە جۆرا جۆرەكان لەپێناو سەقامگیری زیاتری هەردوو وڵات و پێشكەوتنی گەلەكانی.
    رونیشیكردەوە: سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەی دووپاتكردەوە كەعێراق رژدە لەسەر دروستكردنی پەیوەندییەكی هاوسەنگ لەگەڵ هاوسۆیەكانی، لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەر و پاراستنی سەروەی هەردوو وڵات و گەران بەدوای چارەسەر بۆ پرسەكان بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش و زیاتر سەقامگیری ‌ناوچەكە. 
     لەلایی خۆیەوە شێخ موشعەل ئەحمەد ئەلسوباح جێنشینی كوێت خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم سەردانە فەرمییەی سودانی، و پەیوەندیی تۆكمە و باشی نێوان هەردوو وڵات و گەلەكانی وپەرووشی كوێت بۆ پشتگیریكردنی سەقامگیری عێراق دووپاتكردەوە، هەروەها رۆڵی عێراق لەناوچەكە و هەوڵەكانی بۆ زیاتر ئارامكردنی بەشێوەیەكی ‌بەردەوام بەرزنرخاند.