كەشوهەوای عێراق .. بەیانی باران و هەورە بروسكە دەست پێدەكات

ناوخۆ
  • 23-11-2022, 11:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە، كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی دەكات سبەینێ‌ باران و هەورەبروسكە دەست پێ بكات.
    دەستەی كەشناسی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ، پێنج شەممە، لە ناوچەی ناوەڕاستدا بەشێكی هەور و هەندێك جار هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ كەمێك باران لە بەشە ڕۆژئاواییەكانی، كە دەبێتە هەورە بروسكە، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باكوور هەور دەبێت ، هەروەها كەش و هەوا لە ناوچەی باشووردا تاڕادەیەك هەور دەبێت و پلەی گەرمیش نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵات.
    ئاشكراشیكرد: كەشوهەوای هەینی هەور دەبێت، لەگەڵ بارانێكی مامناوەند بۆ بارانی زۆر لە كات و ڕوودانی هەورە بروسكە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور،پلەی گەرما چەند پلەیەكی كەمترە لە ڕۆژی ڕابردوو، لەكاتێكدا كەش و هەوای ناوچەی باشوور تا ڕادەیەك هەوری دەبێت لەگەڵ بارانی سووك و هەورە بروسكە و پلەی گەرمیش كەمێك كەمترە لە ڕۆژی پێشوو.
    رونیشیكردەوە: كەشوهەوای شەممە لە ناوچەی ناوەندی هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك و بارانی زۆر لە بەشە ڕۆژهەڵاتییەكان بە هەورە بروسكە بەرز دەبێتەوە،
    لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باكوور هەوری دەبێت لەگەڵ بارانێكی مامناوەند بۆ بارانی زۆر لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باشوور هەور دەبێت لەگەڵ بارانی مامناوەند و هەورەبروسكە، هەروەها پلەی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی ڕابردوو دەبێت لە بەشی ناوەڕاست و باكوور، لە كاتێكدا لە بەشی باشووری وڵات كەمێك كەمتر دەبن لە ڕۆژی ڕابردوو.
    ئاماژەی بەوەشدا:  كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەشێكی هەوری دەبێت بۆ هەور، لەكاتێكدا پلەی گەرما لەڕۆژی ڕابردوو لەبەشەكانی ناوەڕاست و باشوور نزیك دەبێتەوە و كەمێكیش لەڕۆژی ڕابردوو لەبەشی باكووری وڵات بەرزتر دەبێت.