بە بڕیاری خالید شوانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەتی دادی عێراق دەکرێنە هەمیشەیی

ناوخۆ
  • 21-11-2022, 16:41
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"خالید شوانی" وەزیری داد ، ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەربڕی بۆ فەرمانبەری هەمیشەیی. 
    لەوبارەیەوە وەزارەتی داد، لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" کە "خالید شوانی" وەزیری داد ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پشتڕاستکردنەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەت بۆ دامەزراندنیان بە شێوەیەکی هەمیشەیی.