کەشناسی.. باران و ڕەشەبا لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستپێدەكات

ناوخۆ
  • 19-11-2022, 14:35
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرا باران و هەورە تریشقە لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستپێدەكات.
    لە راگەیاندراوێكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : دۆخی كەشوهەوای وڵات بۆ ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی ناوەڕاست كەشوهەوا روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها سەبارەت بە ناوچەی باكور، كەش و هەوا نیمچە هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باشوور نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزترین پلەی گەرما لە شارەكانی بەغدا، دیالە، ئەنبار و ناسریە 23، كەربەلا، بابل، دیوانیە، میسان، موسەننا و بەسرە 24، سلێمانی 17، هەولێر 19، نەجەف25.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سبەی یەكشەممە كەش و هەوا ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەشوهەوا ڕوون دەبێتەوە، وردە وردە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەندێكجاریش هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە ناوچەی ناوەڕاست، لەكاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت و هەندێك جار هەور دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو، لە ناوچەی باشوور كەش و هەوا روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو.
    ئاشكراشی كرد : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت، هەروەك بۆ پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، لەكاتێكدا پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی باكووری عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكرد : چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوای ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لە بەشەكانی ڕۆژئاواییدا، كە لە هەندێك كاتدا ڕەشەبا دەبێت و سەبارەت بە ناوچەی باكور كەشوهەوا نیمچە هەور و هەندێك جار هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك لە شوێنی جیاواز كە هەندێك جار ڕەشەبا دەبێت، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور نیمچە هەور و هەندێك جار هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات.