وەزیری پیشەسازی ڕێنمایی دەدات بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی سالۆن

ناوخۆ
  • 19-11-2022, 14:34
  • +A -A

    بابل - INA- ئەحمەد چەنچون
    ئەمڕۆ شەممە وەزیری پیشەسازی و كانزاكان خالد بەتاڵ نەجم رێنامی زیادكردنی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی سالۆن كرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: خالد بەتاڵ نەجم وەزیری پیشەسازی و كانزاكان پشكنینی بۆ كارگەی كۆكردنەوەی ئۆتۆمبێلی سالۆن لە بابل كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیری پیشەسازی ڕێنمایی بۆ فەرمانبەران دەكرد كە لە سبەینێ یەكشەممە بە بە ڕێژەی 100% كاربكەن ، بەمەبەستی زیادكردنی بەرهەمهێنان بۆ ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە.
    ئەمڕۆ شەممە وەزیری پیشەسازی و كانزاكان خالد بەتاڵ نەجم كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسانی كۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێل و كەرەستە لە بابل ئەنجامدا.