دوا تەرمی كارەستەكەی دوێنێ سلێمانی دەرهێنرا

ناوخۆ
  • 18-11-2022, 14:20
  • +A -A

    هەولێر - INA

    لە شەوی رابردوەوە تائێستا 15 كەس لە روداوی تەقینەوەكەی سیستمی غاز لە گەرەكی كازیوەی 2ی شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، دۆزینەوەی تەرمی 4 منداڵیش لە نیوەڕۆی ئەمڕۆدا ئاماری قوربانییەكانی زیاد كرد.
    دیار رەئوف، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە  دۆزینەوەی دوایین تەرمی كە 4 تەرم بووە و رایگەیاند: لە شەوی رابردووەوە تاوەكو ئێستا 15 تەرمممان دەرهێناوە، لەگەڵ 12 كەس كە لە ژیاندا مابوون.
    دوای لابردنی سەقفی دووەمی خانووەكە، لەناو پاشماوەی خانووە رووخاوەكە توانراوە تەرمی چوار منداڵ دیكەش بدۆزرێتەوە.
    بۆیە كۆتا تەرمی ژێر خانوە روخاوەكەی سلێمانی دەرهێنرا، بەوەش كۆی گشتی ئەو كەسانەی كە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 15 كەس و 12 كەسیش بریندارن، كە دو كەسیان تا ئێستا دۆخی تەندروستییان جێگیرنیە.