شانەی ئەمنی: 4 داواكراو لە كەركوك و زیقار دەستگیركران

ئەمنی
  • 17-11-2022, 19:49
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی ٤ داواكراوی ڕاگەیاند كە تۆمەتبارێكی تیرۆریستیشیان تێدایە، لە كەركوك و زیقار
     شانەكە لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: "مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی كەركوك سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی كەركوك یەكێك لەو ئەندامانە تیرۆرسیانەی كە بەمادەی 4ی تیرۆر داواكراوبوو لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری دەستگیركرد .لەڕێگەی بوونی لە قەزای داقوق لە پارێزگای كەركوك، بە هەماهەنگی لەگەڵ بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركوك.
    و ئاماژەی بەوەشكرد، "لە زیقار، دوای بەردەستبوونی زانیاری هەواڵگری لە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی پارێزگاكە كە تیایدا ئاماژە بەوە دەكات كە ئۆتۆمبێلێكی (بارهەڵگر) هەیە كە چەك و كەرەستەی هەڵگرتووە لەناو پارێزگاكدا دەسوڕێتەوە، زانیارییەكان پچڕاون و لەڕێگەی ئا بۆسەیەكی توند، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە توانیان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا بگرن و سێ تۆمەتبار كە لەناویدا بوون دەستگیربكەن، هەروەها دەست بەسەر چەك و تەقەمەنیدا بگرن، ڕێكاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری بكرێت.