وەزیری تەندروستی و سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندن جەخت لە گرنگی ڕاگەیاندن بۆ بەرزكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی هاوڵاتیان دەكەنەوە

ناوخۆ
  • 16-11-2022, 12:03
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی ئەلحەسناوی و سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دكتۆر نەبیل جاسم ئەمرۆ چوارشەممە، جەختیان لەسەر گرنگی ڕاگەیاندن كردەوە لە بەرزكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان.
    وەزارەتی تەندروستی لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ ساڵح مەهدی ئەلحسناوی وەزیری تەندروستی لەبارەگای وەزارەت بە ئامادەبوونی وتەبێژی وەزارەت پێشوازیكرد لە سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دكتۆر نەبیل جاسم.
    لەو دیدارەدا ئەلحەسناوی جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی ڕاگەیاندن كردەوە لەگەیاندنی پەیامی هۆشیاری تەندروستی و پەروەردەیی هاووڵاتیان و بەردەوامی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی تەندروستی و تۆڕی میدیایی عێراق.
    هەروەها وەزیری تەندروستی سوپاسی تۆڕی میدیای عێراقی كرد لەپشتیوانیكردنی وەزارەتی تەندروستی لەهەڵمەتەكانی هۆشیاركردنەوەی تەندروستیدا.