وەزیری داد ستڕاتیژیەتێک بۆ بەشەکانی چاکسازی ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 15-11-2022, 11:36
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری داد خالد شوانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەلە پێوەرەکانی مافی مرۆڤ لە فەرمانگەکانی چاکسازی لەعێڕاقدا.
      شوانی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەتی داد هەڵدەستێت بە پڕاکتیزەکردنی پێوەرەکانی مافی مرۆڤ لە فەرمانگەکانی چاکسازی، هەروەها وتی کە ستڕاتیژیەتێک لە ئارادایە بۆ بیناکردنی ژمارەیەک لە فەرمانگەکانی چاکسازی لەعێڕاقدا ئەویش بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی و ڕەچاوکردنی پڕنسیپەکانی مافی مرۆڤ لەو فەرمانگانەدا.