دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان بە سەرۆكایەتی سودانی، لە بەغدا كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دەكرد

سیاسی
  • 10-11-2022, 18:00
  • +A -A

    بەغدا INA- 
    محەمە شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، سەرۆكایەتی یەكەم كۆبوونەوەی دەستەی هەماهەنگی باڵای نێوان پارێزگەكانی نا لەچوارچێوەی هەرێمەكانی كرد.
    بەپێی راگەیندراوێكی نووسینگەی ئەنجومەنی وەزیران كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە: سەرۆكوەزیران، محمد شیاع  سودانی، سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگارەكان كە لە هەرێمێكدا ڕێكخراو نین، ئەوەیش بەخۆیەوە بینی گفتوگۆ لەسەر گرنگترین ڕكمانی و تەگەرەكانی یاسایی و ڕێكارەكان كرا كەدەبنە ڕێگر لەپێش كاری پارێزگاكان و دەزگانی، كەپێشتر ببوون بەكۆسپ وتەگەرە لەپێش كارەكانی خزمەتگوزاری و كارگێری. 
    لەم كۆبوونەوەیەدا لەدوایی تاوتوێكردنێكی تێر وتەسەلی بابەتەكانی كارنامەی كۆبوونەوە، لیژنەكە كۆمەڵێك بڕیاری دەرخست گرنگترینیان: 
    یەكەم/
    ١_پێكهێنانی لیژنەیەك بەسەرۆكایەتی دكتۆر عەقیل مەحمود كەریم سكرتاریەتی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگەكان وئەندامێتی بەڕێزان بەڕێوبەری یاسایی/ یكرتاریەتی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگەكان، وڕاوێژكاری یاسایی لەپارێزگای بەغدا، وبەڕێوبەری بەشی تەشریعی لەفەرمانگەی یاسایی لەسكرتایەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و نوێنەری وەزارەتی دارایی و بەڕێوبەری یاسایی لەپارێزگاكانی بەسرا و نەیناوا. 
    ٢- ئەم لیژنەیە دیراسەی رەشنووسی پرۆژەی هەمواركردنی یاسایی پارێزگەكانی دەرەوەی هەرێمی ژمارە (٢١ی ساڵی ٢٠٠٨) ی هەمواركراو. 
    ٣- لیژنە ڕاسپاردەكانی لەماوەی ٩٠ ڕۆژ لەڕێكەوتی دەرچوونی فەرمانی پێكهێنانی پێش كێش دەكات.
    دووەم/ دانانی تێكستێك لەناو پرۆژە یاسایی بودجەدا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ كەڕێگا بەپارێزگار دەدات بودجەی كارگێری ناوخۆیی بەپێی حوكمەكانب ماددەی (٤٥) لەیاسایی كارگێری دارایی ژمارە (٦ی ساڵی ٢٠١٩)ی هەمواركراو پەسەند بكات، تا كاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و رەوانەكردنی ئەم پرۆژە یاسایە بۆ وەزارەتی دارایی بەمەبەستی پەسەندكردنی.
    سێیەم/ بەپشت بەستن بەماددەی(٤٤) لەیاسایی پارێزگەكانی دەرەوەی هەرێمەكانی ژمارەی(٢١ی ساڵی ٢٠٨٨)ی هەمواركراو وماددەی (٢٩) لەیاسایی كارگێری دارایی فیدراڵی ژمارە(٦ی ساڵی ٢٠١٩)ی هەمواركراو، وەزارەتی دارایی ژمارە حیسابێك بەناوی (حیسابی داهاتە ناوخۆیەكان) دەكاتەوە ولەژێر چاودێری خۆی دەبێت ولەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵیەوە بۆ هەموو پارێزگەكان وردبینی بۆی دەكرێت، وژمارە حیسابێكی یەكگرتوو دەبێت بۆ داهاتی ئەو خزمەتگوزاریانەی كەپارێزگا پێش كێش بەهاوڵاتیان دەكات لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ژمارە حیسابە كراوەكانی پارێزگاكان كەتایبەتن بەهەمان كار لەبانكەكان، هەروەها سوراندنەوەی پارەكەی بۆ ژمارە حیسابی ناوخۆیی لەگەڵ ڕێگریكردن لەپارێزگار بۆ پەسەندكردنی بودجەی پلاندانان بۆ هەمان ژمارە بەهۆی نەبوونی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەئێستادا. 
    چوارەم/ بەپشت بەستن بەماددەی (٤٥) لەیاسایی پارێزگاكانی دەروەی هەرێمەكانی ژمارە( ٢١ی ساڵی ٢٠٠٨)ی هەمواركراو، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ونیشتەجێ وشارەوانیە گشتیەكان و وەزارەتی كار وكاروباری كۆمەڵایەتی هەڵدەستن بەتەواوكردنی گواستنەوەی فەرمانگە لاوەكیەكان و تایبەتمەندیەكانی لەگەڵ كارە تایبەتەكانیان لەبودجەی گشتی و فەرمانبەرانی گشتی بۆ پارێزگاكان لەچوارچێوەی كارەكانیان كەلەدەستوور ویاساكانی تایبەتدا هاتووە.
    پێنجەم/ پێگیركردنی وەزارەتەكانی پەیوەست بەماددەی (٤٥) لەیاسایی پارێزگەكانی دەرەوەی هەرێمەكانی ژمارە (٢١ی ساڵی ٢٠٠٨)ی هەمواركراو،  بۆ ئەوەی بەشی نوی لەپارێزگەكان نەكەنەوە لەژێر ناوی بەشەكانی ئیتیحادی، چونكە هاودژە لەگەڵ بنەمایی لامەركەزیەتی ئیداری و( ماددەی ٢٢/دووەم) لەدەستوور، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی بەشە نوێیەكان (بەشی كاركردنی ئیتیحادی) و(هۆبەی نیشتەجێ).