لامی و سەعداوی باس لە كەمكردنەوەی نرخی بلیتی گەشتكردن بۆ ڕۆژنامەنووسان دەكەن

ناوخۆ
  • 10-11-2022, 17:52
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق و موئەیەد لامی سەرۆكی سەندیكای گشتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی و ڕەزاق محێبس سەعداوی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، لایەنەكانی هاوكاری هاوبەش و پێشكەشكردنی پاڵپشتی زیاتر بۆ ڕۆژنامەنووسانیان لە عێراق تاوتوێ كرد ، بەتایبەتی سەبارەت بە كەمكردنەوەی نرخی بلیتی گەشتكردن.
    سەرۆكی سەندیكای لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: "لامی چاوی بە سەعداوی كەوت، ئەمڕۆ، لە میانی كۆبوونەوەكەشدا باسیان لە ڕێگاكانی پاڵپشتیكردنی ڕۆژنامەنووسانی عێراقی و كەمكردنەوەی كرێی فڕۆكە لە هێڵی ئاسمانی عێراقی كرد، هەروەها ئاسانكاریشیان كرد". گەشتی ڕۆژنامەنووسان لە گەشتە پزیشكییەكان و بەشداریكردن لە كۆنفرانس و خولی ڕاهێنان كە لە دەرەوەی عێراق بەڕێوەدەچن.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لایەنەكانی هاوكاری نێوان وەزارەت و سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق تاوتوێ كران، بەمەبەستی تیشك خستنە سەر ڕووی گەشاوەی عێراق و گەیاندنی ڕاستییەكان بە بیروڕای گشتی جیهان".
    و ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزیری گواستنەوە دەستخۆشی لە بەرپرسی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراقی كرد، بۆ ئەوەی بۆ دووەمجار لەسەریەك پۆستی سەرۆكایەتی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی بەدەستهێنا. ئەو سەركەوتنەی گەڕاندەوە وەك شانازییەك بۆ عێراق و پێگە بەناوبانگەكەی لەنێوان وڵاتانی عەرەبی.هەروەها ستایشی ڕۆڵی چالاك و كاریگەرانەی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراقی و ڕۆڵی پیشەیی بەرچاوی لە ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا كرد.