سودانی فەرمانیدا بە داڕشتنی پلانێک بۆ کەرتی کارەبا

سیاسی
  • 5-11-2022, 13:39
  • +A -A

    بەغداد/  INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە فەرمانیدا بە داڕشتنی پلانێک بۆ پێدانی کارەبا.
    بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی دەستی کەوت وتی" سودانی سەردانێکی کرد بۆ وەزارەتی کارەبا وکۆبوونەوەیەکی تیادا ئەنجامدا لەگەڵ وەزیی کارەبا زیادعلی فازڵ و کادیرانی وەزارەت و تیایدا باس لە کارەباو کێشەوگرفتەکانی کرا.
    سودانی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوەکردەوە کە حکومەت گرنگیدان بەکارەبا لەبەرایی ئەرکەکانیدا دادەنێت ، وتیشی کە لەماوەی پێشوودا پارەوپولێکی زۆر بۆ کەرتی کارەبا تەرخان کرا بەڵام سوودێکی زۆری لێ وەرنەگیرا و لەوبارەیەوە هاووڵاتیان زەرەرمەندبوون.
    هەروەها سەرۆک وەزیران فەرمانیدا بە وەزارەتی کارەبا بۆ داڕشتنی پلانێکی ڕوون بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و بەرەوامیدان بە پاراستنی ئامێرەکان و وێسگەکان و بەدەمەوە چوونی سکاڵای هاوووڵاتیان.