گۆتێرێس پابەندبوونی خۆی بە هاوکاریکردنی حکومەتی عێڕاقی دووپاتدەکاتەوە

سیاسی
  • 5-11-2022, 13:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە لەبروسکەیەکدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار عبداللتیف رشیدکرد و پابەند بوونی خۆی بە هاوکاریکردنی حکومەتی عێڕاقی دووپات کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە سەرۆک کۆمار بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە گۆتێرێزەوە بەدەست گەیشتووە کەتیایدا ئاماژەی بە بەلێهاتوویی سەرۆک کۆمارکردووە لەگێڕانی ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەبۆ بونیادنانی وڵاتێکی دیموکراسی یەکگرتوو.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە عێڕاق وەک وڵاتێکی دامەزرێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان هاوکاریەکی درێژخایەنی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکاندا هەیە ، وتیشی جارێکی دیکەش پابەندبوونی خۆم ڕادەگەیەنم بە پاڵپشتکردنی حکومەتی عێڕاقی .