چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ سەرۆك وەزیران دەردەبڕێت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

سیاسی
  • 3-11-2022, 19:49
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ محمد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران دەربڕی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان.
    چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت، بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی وڵات پشتیوانی تەواو"ی دەربڕی بۆ سەرۆكوەزیران لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان”.
    چوارچێوەی هەماهەنگی ستایشی ڕێبازی حكومەت بۆ لایەنی خزمەتگوزاری كە هاوڵاتی پێویستی پێیەتی و دەستپێكردنی دروست لە جێبەجێكردنی پرۆگرامی وەزاری بۆ حكومەتی خزمەتی نیشتیمانی، جەختی لەسەر پێویستی یەكگرتوویی هەوڵەكانی سەرجەم هێزە عێراقییەكان بەمەبەستی هەڵگرتنی نادادپەروەری گەلی عێراق و گۆڕینی ڕەوشی ژیانی هەموو گەلی عێراق و چینە بێبەشەكان بەتایبەتی و بۆ پێشخستنی واقیعی خزمەتیان و بۆ هەموو گەلی سەربەرزمان.