زیدان لەگەڵ ئەندامانی فەرمانگەی داواكاری گشتی باس لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداری و لێپرسینەوەی تاوانباران دەكات

سیاسی
  • 3-11-2022, 12:27
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادوەر فایق زەیدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەگەڵ ئەندامانی داواكاری گشتی سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداری و لێپرسینەوەی تاوانبارانی تاوتوێ كرد.
    دەسەڵاتی دادوەری لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "فایق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازیی لە داواكارانی گشتی كرد و لەگەڵیان تاوتوێی گرنگی ڕۆڵی داواكاری گشتی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداریدا كرد، و میكانیزمە گونجاوەكان بۆ دیاریكردنی تاوانەكانی گەندەڵی كارگێڕی و لێپرسینەوە لە تاوانباران”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە كۆبوونەوەكەدا نەجم عەبدوڵڵا ئەحمەد سەرۆكی داواكاری گشتی و داری جابر جێگری سەرۆكی داواكاری گشتی ئامادەی بوون".