به‌سرا...جێبه‌جێكردنی دوو پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گرنگ

ئابوری
  • 3-11-2022, 10:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەردەوامیی كاركردنی لەسەر پردی شاری قورنە و كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی شەت عەرەب لە پارێزگای بەسرە پشتڕاستكردەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی ئەمینداریەتی گشتی، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "تیمی پڕۆژەكانی حكومەت لە بەشی هەماهەنگی حكومەت و كاروباری هاووڵاتیان لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران قۆناغەكانی تەواوبوون و بەرەوپێشچوونی كارەكانیان لەسەر پردی قورنە و پڕۆژەكانی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی شەت عەرەب لە پارێزگای بەسرە دووپاتی كردەوە، "پڕۆژەكانی پردی قورنە و كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی شەت عەرەب بەردەوام دەبن، بەو پێیەی ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوەی پردی قورنە كە پێشبینی دەكرێت لە ماوەی ساڵی داهاتووی ٢٠٢٣دا تەواو بێت، گەیشتووەتە ٨٤%".
    لە درێژەی قسەكانیدا، "هەندێك كەم و كوڕی تەكنیكی هەیە كە پەیوەندی بە لقە كۆنكرێتییەكانەوە هەیە كە لە كاتێكی پێشووتردا شاهیدی داڕمانیان بوون، ئەنجامی پشكنینەكەش ئەگەری تەواوكردنیان یان نەكردنیان دیاری دەكات، وەك درێژیی ڕاستەقینەی پردی قورنە، كە لەلایەن كۆمپانیایەكی ناوخۆییەوە لە بەرژەوەندی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و پردەكان لە پارێزگاكە جێبەجێ دەكرێت (440 م)، هەردوو ناوچەی قورنە بە شارەكەوە دەبەستێتەوە" .
    ئاماژەی بەوەشكرد، "تیمەكە كورتەیەك لە خشتەی پێشكەوتنی پڕۆژەی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی شەت عەرەب ٢، كە جێبەجێكردنی لەلایەن وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێكردن و شارەوانی گشتی / نیشتەجێكردنی پارێزگا بۆ بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی بەسرە لە جەرگەی شارەوانی بەسرە سەرپەرشتی دەكرێت.