سەرۆك كۆمار جەخت لە پەرۆشی عێراق دەكات بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئوردن

سیاسی
  • 2-11-2022, 19:08
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدی لەسەر پەرۆشیی عێراق كردەوە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی برایەتی و هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و باشتركردنی پەیوەندییەكان.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید لە جەزائیر لەگەڵ میری شازادەی هاشمی ئوردونی شازادە حسێن كوری عەبدوڵای دووەم كوری حسێن كۆبووەوە، كە سڵاوی شاعەبدوڵڵای دووەمی گەیاندە فەخامەتی سەرۆك كۆمار و هیوای خێر و پێشكەوتنێكی بۆ گەلانی عێراق خواست.
    لەبەرامبەردا سەرۆك كۆمار سڵاوی برایانەی پاشای ئوردونی بەرز نرخاند،و جەختی لەسەر پەرۆشیی عێراق كردەوە بۆ بەهێزكردنی رایەڵەكانی برایەتی و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات بەشێوەیەك كە زامنی بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بێت بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوو گەلی برا.