سەرۆک کۆمار و ئەمیری دەوڵەتی قەتەر چەند کێشەیەکی هاوبەشیان تاوتوێ کرد

سیاسی
  • 2-11-2022, 10:56
  • +A -A

    بەغداد_ INA 
    عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمار لەگەڵ ئەمیری دەوڵەتی قەتەری شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلثانی چەند کێشەیەکی هاوبەشی تاوتوێ کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند" سەرۆکی کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید،وئەمیری دەوڵەتی قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلثانی، لە پەراوێزی سی و یەکەمین دانیشتنی لوتکەی عەرەبیدا لە جەزائیر کە ئەمڕۆ لە جەزائیر دەستی پێکرد، کۆبوونەوە.
    ئەوەشی خستەڕوو" لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی کرا ڕێگاکانی پتەوکردن و گەشەپێدانیان کرد و هەروەها چەند پرسێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە بەرژەوەندی هاوبەشدا تاوتوێ کرد،پێویستی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری بەشێوەیەک کەخزمەتی سەقامگیریی هەرێم و ئاواتی هەردوو گەلەکەی بکات بۆ پێشکەوتن و باشبوون