وەزیری خوێندنی باڵا بەڵێن دەدات پشتگیری گرێبەستەکان بکات و داواکارییەکانیان بگەینێتە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران

سیاسی
  • 31-10-2022, 22:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"نەعیم عەبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەڵێنیدا پشتگیری لە فەرمانبەرانی گرێبەست بکات لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا، بۆ ئەوەی سوود لە تواناکانیان وەربگرێت، هەروەها گرنگی بە داواکارییەکانیان بدرێت.
     "عەبود" لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەری گرێبەستەکان لە زانکۆکان و فەرمانگاکانی سەر بە وەزارەت، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردوە و ڕایگەیاند"وەزارەتی خوێندنی باڵا ،دادپەروەرانە گرینگی بە مافەکانیان دەدات ، لە چوارچێوەی کارگێڕی و یاسایی ،خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لە چارەسەرکردنی هەموو ئەو داواکاریانەی، کە پێویستی بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوەکانی پەیوەست بەم فایلە هەیە.
    ھەر لەبەیاننامەکەدا وەزیر بەڵێنی دا، هەموو پاڵپشتییەکی ئەرێنی پێشکەش بە داواکارییەکان بکات و داواکانیان بباتە کۆبونەوەی داھاتوی ئەنجومەنی وەزیران.