وەزیری دارایی: یەكێك لە گرنگترین ئەولەویەتەكانی حكومەت پێشكەشكردن و پەسەندكردنی ڕەشنووسی بودجەی ساڵی 2023یە

ئابوری
  • 30-10-2022, 17:41
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە تەیف سامی وەزیری دارایی دووپاتیكردەوە كە یەكێك لە گرنگترین ئەولەویەتەكانی حكومەت خستنەڕوو و پەسەندكردنی ڕەشنووسی بودجەیە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : تەیف سامی وەزیری دارایی ئەمڕۆ یەكشەممە كۆبوونەوەیەكی فراوانكراوی لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەكان و ستافی پێشكەوتووی وەزارەت ئەنجامدا.
    لە میانی دیدارەكەدا سامی جەختی لە گرنگی هاریكاری بە گیانی یەك تیم و تەواوكردنی ڕەوتی چاكسازی پێویست بۆ سیاسەتی دارایی و دابینكردنی پێداویستییەكانی گەشەپێدانی هەمەلایەنەی ئابووریی نیشتمانی بەتایبەت لە ژێر ڕۆشنایی هەلومەرجی ئابووریی ئێستادا كردەوە و ئاماژەی بەوەشكردووە : یەكێك لە گرنگترین ئەولەویەتەكانی حكومەتی نوێ و وەزارەتەكە بریتییە لە پێشكەشكردن و پەسەندكردنی ڕەشنووسی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی2023.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێویستی بەردەوامبوون لە هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان هەموو ئۆرگانەكان و وەزارەتەكان و وەبەرهێنانی كات و كۆكردنەوەی وزە، بە مەبەستی بەرزكردنەوەی چانسی سەركەوتن لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە داراییەكان و باشتركردنی ستراتیژییەكان بۆ بودجەی فیدراڵی، هەروەها زۆرترین لایەنی گشتی وستراتیجی بودجەی فیدرالی و تەواوكردنی پڕۆژەكان بۆ ئۆتۆماتیكیكردنی سیستەمی گومرگی و باج و حیسابی گەنجینەی یەكگرتوو.
     ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەت بەپێی ئەو ڕێسا و یاسایانە كاردەكات كە جێبەجێكردنی ئەركەكانی بەپێی پێوەرەكانی دەستپاكی و مەرجەكانی گەیشتن بە دادپەروەری دەخاتە ڕوو، ئاماژەی بەوەشكرد : قۆناغی داهاتوو پێویستیمان بەوەیە هەوڵەكانمان دوو هێندە بكەین و بەرنامەكانمان بۆ ئامادەبكەین بۆ بەهێزكردنی پایەكانی ئابووری نیشتمانی هاوسەنگ و بەردەوام، پشتگیریكردنی كەرتە گرنگ و بەرهەمدارەكان، بە مەبەستی گەیشتن بە بەرژەوەندییەكانی گەلی عێراق لە پارچە جۆراوجۆرەكانیدا.