كەركوك .. گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ بۆ توركیا لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستپێدەکات

ناوخۆ
  • 29-10-2022, 19:27
  • +A -A

     كەركوك - INA

    ڕاكان سەعید جوبوری پارێزگاری كەركوك ئەمرۆ شەممە، دەستپێكردنی گەشتە ڕاستەوخۆكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك بۆ فڕۆكەخانەی ئەستەمبوڵی ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ڕایگەیاند.
    جبوری لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەستەنبوڵ دەست گەشتی نێودەوڵەتی دەكات.
    رونیشیكردەوە: لایەنی توركی ئاسانكارییەكی زۆری بۆ خەڵكی پارێزگای كەركوك دابینكردووە بە كەمكردنەوەی بلیتەكان بە ڕێژەی 50٪ بۆ ئەوەی نرخی بلیتی یەكلایەنە 159 دۆلار بێت لەكاتێكدا نرخی بلیتی گەشتی رۆشتن و هاتن 275 دۆلارە.