وەزیری دەرەوە و ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی تاوتوێی كۆمەڵێك پرسی هاوبەش دەكەن

سیاسی
  • 29-10-2022, 17:40
  • +A -A

    جەزائیر - INA - ئیسرا خەلیفە
    ئەمڕۆ شەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە لەگەڵ ئەحمەد ئەبولغەیس، ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی، كۆمەڵێك بابەتی پەیوەست بە كردەوەی هاوبەشی عەرەبی تاوتوێ كرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كۆمكاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب لەگەڵ ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی كۆبووەتەوە .
    ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە كۆمەڵێك بابەتی پەیوەست بە كردەوەی هاوبەشی عەرەبی كراوە.