حەلبوسی سبەینێ پێنجشەممە وەك وادەیەك بۆ دەنگدان لەسەر بەرنامەو كابینەی وەزاری دیاری دەكات

سیاسی
  • 26-10-2022, 18:28
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، بەیانی رۆژی پێنج شەممەی بۆ دەنگدان لەسەر بەرنامەی وەزاری و كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو دیاریكرد.
    حەلبوسی وەڵامی داواكارییەكەی سودانی دایەوە بۆ دیاریكردنی وادەی دانیشتنەكە بەدانانی كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ وەك وادەیەك بۆ دەنگدان لەسەر بەرنامەی وەزاری و كابینەی وەزاری لەگەڵ پێكهێنانی لیژنەیەك بەپێی ماددەی 49ی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆیی بۆ پێشكەشكردنی ڕاپۆرتی خۆی لەسەر بەرنامەی وەزاری و پێشكەشكردنی ڕاپۆرتەكە بۆ ئەنجومەن پێش دەنگدان.