نوسینگەی سەرۆك وەزیران: ناوی ئەو كاندیدانەی بڵاوكراونەتەوە كۆتایی نیە

سیاسی
  • 26-10-2022, 17:15
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، ئەمرۆ چوارشەممە دووپاتیكردەوە كە ناوی ئەو كاندیدانەی ئێستا بۆ كابینەكە بڵاودەكرێنەوە كۆتایی نییەو پرۆسەی وردبینی بەردەوامە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو لە یاداشتێكی فەرمیدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، بڵاویكردەوە، كە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو دووپاتیدەكاتەوە ناوی كاندیدەكان لە میدیاكاندا بڵاو دەكرێنەوە كۆتایی نیە.
    رونیشیكردەوە: پڕۆسەی پشكنینی كاندیدەكان تا ئێستا بەردەوامە و لیژنە تایبەتەكان هێشتا كارەكانیان تەواو نەكردووە.