سەرۆك كۆمار داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات هەماهەنگ بن بۆ چارەسەركردنی گۆڕانكاریە خێراكانی كەش و هەوا

سیاسی
  • 26-10-2022, 13:34
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدلەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە، داوای لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد هەماهەنگیان هەبێت بۆ چارەسەركردنی گۆڕانكارییە خێراكانی كەش و هەوا.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆكی كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ چوار شەممە، لەكۆشكی سەلام  لەبەغدا پێشوازیكرد لە باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق ئەلینا رۆمانۆسكی، و تیایدا 
    باڵیۆزی ئەمەریكا نامەیەكی نوسراوی نێردراوی تایبەتی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ كاروباری كەش و هەوا جۆن كێری ڕادەستی سەرۆك كۆمار كرد كە پەیوەندی بە لوتكەی كەش و هەواوە هەیە لە شەرم شێ  "كوب 27" كە بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەست پێ بكات.
    لەنامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە  چاوەروانی سەرۆك عەبدولەتیف جەمال ئەلڕەشید دەكات بۆ بەشداری كردن لە لوتكە بۆ كاری هاوبەش و جەختكردنەوە لەسەر ئەو دەستوورانەی كە لە لوتكەی كەش و هەوای گلاسگۆ و ئامانجەكانی ڕێككەوتننامەی كەشوهەوای پاریس ئەنجام درا.
    وتیشی: ویلایەتە یەكگرتووەكان خۆشحاڵە كە لەگەڵ عێراق كار لەسەر كێشەی كەش و هەوا لەگەڵ هاوبەشەكانی دیكە بكات بۆ دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش بۆ گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەكان لە پاراستنی ژینگە و زامنكردنی ئایندەی زەوی و نەوەكانی داهاتوو.
    بەبەرامبەردا سەرۆك كۆمار جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە دیاردەی گۆڕانی كەش و هەوا بۆتە قەیرانێكی جیهانی كە لەلایەن هەمووانەوە تووشی بووە و داوای لە ئەندامانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بۆ هاوكاری و هاوهەڵوێستی بۆ ئەوەی گۆڕانكارییە خێراكانی كەش و هەوا چارەسەر بكەن و بە سەختی كار بۆ پاراستنی ژینگە بكەن.
    رونیشیكردەوە: عێراق بە توندی دەڕوانێتە هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی گۆڕانی كەش و هەوا چونكە وڵاتەكە یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین كاریگەری لەسەر بارودۆخی كەشوهەوا و كاریگەرییان لەسەر ژینگە و ئابووری و ژیان هەیە.