سودانی وتیمی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش جەخت دەکەنەوەسەر هاریکاری نێوانیان

سیاسی
  • 25-10-2022, 21:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپێردراومحمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لەعێڕاق کریستیان ڕیتشر جەختیکردەوەلە هاریکاری نێوانیان لە بەدوداچونی تاوانەکانی داعش دژ بەهاوڵاتیانی مەدەنی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی
    وەزیرانی ڕاسپێردراو لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپێردراو محمد شیاع سودانی پێشوازیکرد لە ڕاوێژکاری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەلە تاوانەکانی داعش لەعێڕاق کریستیان ڕیچڕ، وتیشی ڕیچڕ لە میانەی دیدارەکەدا کورتەیەکی پێشکەشکرد دەربارەی ئەرکەکانی تیمەکەی ، وتیشی کە لەمیانەی دیدارەکەدا جەختکرایەوەلە هاوکاری لە بەدوداچوون بۆ ئەوتاوانانەی کە تیرۆریستانی داعش لە عێڕاقدا ئەنجامیان داون بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ ئەوانەی کەڕزگاریان بووە لەوتاوانانەی داعش.