سەرۆک کۆمار بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی لوبنانەوە بەدەست گەیشت

سیاسی
  • 25-10-2022, 18:14
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبداللتیف ڕشید بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی کۆماری لوبنان میشال عونەوە بەدەست گەیشت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیانامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی لوبنانی لە بروسکەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە کەلوبنان خۆشەویستیەکی قووڵی بۆ گەلی عێڕاق هەیە و سەرجەم یارمەتی وکۆمەکیەکانی عێڕاقیشی لە پێش چاوە.
    هەروەها سەرۆکی لوبنان لە بروسکەکەیدا جەختیکردەوەلە بەردەوامبوونی هاوکاری وپشتگرتن لەنێوان هەردوو وڵاتدا.