دەسەڵاتی دادوەری سزای لە سێدارەدانی بەسەر تاوانباری تەقینەوەکەی ناوچەی دۆرە سەپاند

ناوخۆ
  • 24-10-2022, 12:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبارێک سەپاند کە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی تەقاندەوە و تیایدا زیارەتکارانی ئیمام "موسا کازم " لە ناوچەی دۆرە کردبووە ئامانج.
     ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، رایگەیاندوە "ئەو تاوانبارەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی لە ناوچەی دۆرە تەقاندەوە، کە هاووڵاتییانی کردۆتە ئامانج لە ساڵیادی سەردانە شەهید "ئیمام کازم " کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک هاووڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە بە ئامانجی ترس و دڵە راوکێ لەنێوان هاووڵاتییان.
     بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"بڕیاره‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و تاوانباره‌ به‌پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی 4/1 و له‌ چوارچێوه‌ی مادده‌كانی 2/1 و 3 و 7 له‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره‌ 13ی ساڵی 2005 جێبەجێکراوە.