پێشبینی كەش و هەوا: دابەزینی پلەكانی گەرما لە سێشەممەوە دەستپێدەكات

ناوخۆ
  • 23-10-2022, 12:35
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای ئەم هەفتەیەی لە وڵاتدا ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی كردووە پلەكانی گەرما لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستپێبكات، كەشوهەوای دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
    لە راگەیەندراوێكی دەستەكە ە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژە بەوە كراوە كە  : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ دووشەممە نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ باران بارین كە هەورە تریشقە دەبێت لە هەندێك شوێنی ناوچەی ناوەڕاست، لە كاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەی باكوور نیمچە هەور دەبێت و كەشوهەوای هەرێمی باشوور ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور و پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە لە سەرانسەری وڵاتدا.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەشوهەوای سبەی سێشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور نیمچە هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوای هەرێمی باشور روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە رۆژی پێشوو لە هەرێمی ناوەڕاست كەمێك دادەبەزێت، لەكاتێكدا ئەوە لە ناوچەكانی باكوور و باشووری وڵات نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.
    ڕوونیشیكردەوە : كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیكە لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    ئاماژەی بەوەشدا : كە پێنجشەممەی داهاتوو كەشوەوای ناوچەكە روون دەبێتەوە، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكور و باشووریش هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵات.
    لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و دووشەممە و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینەڕوو، بەپێی ئەوەی لەلایەن دەستەی كەشناسی بڵاویكردووەتەوە: