دادگای تاوانەكانی ئەنبار: لە سێدارەدانی تاوانبارێك كە ئۆتۆمبێلێكی لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیری كردبووە ئامانج

ناوخۆ
  • 23-10-2022, 10:58
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای تاوانەكانی ئەنبار سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارێك بە تاوانی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری عامریە لە فەلوجە ده‌رخست.
    لە راگەیاندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژە بەوە كراوە : دادگای تاوانەكانی ئەنبار سزای لەسێدارەدانی دەركرد بۆ تاوانبارێك كە دانی بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری عامریە لە فەلوجەدا ناوە و كردنی بە ئامانجی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری كە ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتۆته‌وە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بڕیارەكە لەسەر ئەو تاوانبارە بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی 4/1 بە ئاماژە بە ماددەكانی 2/3 و 7 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 ده‌ركراوه‌.