ئەردۆغان بۆ سەرۆك كۆمار: ئامادەم لە رێگەی هاریكاری نێوان عێراق و توركیاوە لەگەڵ ئێوە كار بكەم

سیاسی
  • 20-10-2022, 13:32
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە، عەبدوللەتیف جەمال رەشید، سەرۆكی كۆمار، پرۆسكەیەكی پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پێگه‌یشت.
     نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە راگەیندراوێكیدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عیراقی ڕایگەیاندووە، "سەرۆك كۆمار ڕەشید بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری توركیا، پرۆسكەیەكی پیرۆزبایی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا وەرگرتووە". "
    لە دەقی تەلەگرامەكەدا هاتووە؛
    بەناوی خۆم و بەناوی گەلەكەمەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوە دەكەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئێوە وەك سەرۆكی كۆماری عێراق، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لە پۆستە نوێیەكەتاندا.
    دڵنیام لەم قۆناغە گرینگەدا كە تێیدا تێدەپەڕین، بەشدار دەبن لە پتەوكردنی یەكڕیزی و هاوكاری لە عێراقدا.
    دەمانەوێت هاوكاری نێوانمان لە قۆناغی داهاتوودا لەگەڵ عێراقدا بەهێز بكەین، كە پەیوەندی مێژوویی قووڵ و پەیوەندی دۆستانەی دراوسێیەتیمان لەگەڵدا هەیە، لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەكتر لە پرسە هەستیارەكان و بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلەكەماندا. لەسەر بنەمای ئەم چەمكە ئامادەم لەڕێگەی هاوكاری و هەماهەنگی نزیكەوە لەگەڵتان كاربكەم.
    لەم دەرفەتەدا هیوای دڵسۆزانە بۆ تەندروستی و خۆشبەختی كەسە بەڕێزەكەت و سەلامەتی و خۆشگوزەرانی گەلی دۆست و برای عێراقتان بۆ دەردەبڕم.