تەندروستی دەستپێكردنی پێدانی ڤاكسینی چوارەم و رونكردنەوە لەبارەی ڕێوشوێنەكانی قوتابخانەكان دەدات

ناوخۆ
  • 19-10-2022, 17:04
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمرۆ چوارشەممە، هۆشدارییەكی نوێی سەبارەت بەترسی سێ نەخۆشیی گواستراوە بڵاوكردەوە، و هاوكات ڕوونكردنەوەی دا لەبارەی ڕێوشوێنەكانی بەرامبەر بەقوتابخانەكان و ڕاسپاردەی بۆ هاوولاتیان.
    گوتەبێژی وەزارەت سەیف بەدر بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا هێشتا ماوە، بەڵام زیانی زۆر كەم هەیە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵی  سوپای سپی، هەرچەندە پابەندبوونەكە لە ژێر ئاستی پێویستدا بووە و دەمێنێتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە هێشتا مەترسیی كۆرۆنا بوونی هەیە بەتایبەتی دوای چونە ناو وەرزی زستان و هاتنی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا.
    سەیف بەدر رونیشیكردەوە: وەزارەت لەماوەی ئەم هەفتەیەدا 193 حاڵەتی كۆرۆنا و یەك مردنی تۆماركردووە، وتیشی: ڕێژەی ئێستا كەمترە لە ماوەی پێشوو، كە بە هەزاران توشبوون لە ڕۆژێكدا بووە.
    ئاشكراشیكرد: گروپە مەترسیەكان بریتین لە (بەساڵاچووان، ئەوانەی كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و نەخۆشی كەمی بەرگریان هەیە) ئەگەری تووشبوونیان زیاترە، و وتیشی: پێویستە پابەند بن بە رێوشوێنی ڕێگریكردن، پاكی و پۆشینی دەمامك و وەرگرتنی ڤاكسین و بەتایبەتی كە لەڕۆژانی ڕابردوودا وەزارەت دەستیكردووە بەهەڵكردنی پێدانی ڤاكسینی چوارەم و پشتڕاستكردنەوەی وەسڵی جۆری مەترسی بەرز.
    سەباەرت بە كۆلێرا، سەیف بەدر رایگەیاند: وەزارەت ئەمساڵ تۆماری بۆ كۆلێرا یان سكچوونێكی پەتا داناوە،  ئەو نەخۆشیە بۆ ماوەی چەند سەدەیەك بونی هەبووە و هەموو ساڵێك بەشێوەیەكی سنوردار تووش بوون دەبێت، بەڵام ئەمساڵ هەوكردنەكان بەرزبووەتەوە و بەپێی دوایین ئامار، ئەو نەخۆشیانە گەیشتوونەتە 2918 حاڵەتی پشتڕاستكراو كە 19 حاڵەتی مردنیان تێدایە.
    هەروەها سەبارەت بە ڕێكاری تەندروستی لە قوتابخانەكاندا، بەدر جەختی لەوە كردەوە كە " وەزارەتی تەندروستی لە بەشی تەندروستی گشتیدا پێك هاتووە كە پێی دەوترێت تەندروستی قوتابخانە و لە هەموو قوتابخانەیەكدا ڕێكخەری تەندروستی هەیە چ سەرەتایی بێت یان ناوەند بێت یان ئامادەیی و تەنانەت لە زانكۆ و پەیمانگاكانیش، وتیشی:  ئەركەكانی تەندروستی قوتابخانە بەردەوامەوە كۆتایی بەكۆتایی كۆرۆنا یان كۆلێرا ناهێنرێت، چونكە كارەكانیان تایبەتن بە بەدواداچوونی تەندروستی قوتابخانە بۆ نەخۆشییە پەیوەندی پێكراو و نەبەستراوەكان و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی خولی بۆ خوێندكاران و قوتابیان.