سەرۆك كۆمار تیمێكی نەتەوە یەكگرتووەكان دڵنیا دەكاتەوە بۆ بەهێزكردنی هاوكاری و هەماهەنگی هەوڵەكان

سیاسی
  • 19-10-2022, 12:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە، خواستی عێراق بۆ بەهێزكردنی هاوكاری و هەماهەنگی و كاری هاوبەشی لەئاستی جیاجیادا لەگەڵ تیمی لێكۆڵینەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر تاوانەكانی داعش دووپاتكردەوە.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید لەكۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازیكرد لە یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرزكردنەوەی بەرپرسیارێتی بۆ تاوانەكانی چەتەكانی داعش (UNITAD) كریستیان ڕیچەر.
    سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەرببڕی بەبۆنەی پیرۆزبایەكەی و جەختیشی لە خواستی عێراق بۆ پتەوكردنی هاوكاری و هەماهەنگی هەوڵەكان و كاری هاوبەش لەئاستە جیاجیاكاندا كردەوە.