سەرۆک کۆمار و باڵیۆزی ئەمریکا پەیوەندیە دووقۆڵیەکان تاووتوێ دەکەن

سیاسی
  • 18-10-2022, 14:24
  • +A -A

    بەغداد/INA
     سەرۆک کۆمار لتیف ڕشید یاسین ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لەعێڕاق ئەلینا ڕۆمانوسکی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانیان تاووتوێکرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە سەرۆک کومار دکتۆر لتیف ڕشید جمال لەکۆشکی سەلام پێشوازیکرد لە ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لەعێڕاق، لەدیدارەکەدا ڕۆمانۆسکی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمارکرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونیەوەوهیوای خواست کەسەرکەووتوبێت لە کارەکانیدا.
    هەروەها بەیاننامەکە وتی کە هەردوولا پەیوەندیە دووقۆڵیەکانیان تاووتوێکرد وجەختیان لەپتەوکردنیان کردەوە و لەهەموو بوارەکانی ڕۆشنبیری و سیاسی و ئابووری.