دەسگرتن بەسەر ئۆتۆمبێلێکی سەرپێچ لە دەروازەی زڕباتیە

ناوخۆ
  • 18-10-2022, 09:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەروازە سنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هەوڵێکی بەقاچاخبردنی پووچەڵ کردەوە.
    دەستەی دەروازەسنووریەکان لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی
    دەستەی دەروازە سنووریەکان بەردەوامە لە لە چاودێری کردن وسەرپەرشتکردنی هاوردەکردنی کاڵاوشمەک لەدەروازەسنووریەکاندا.
    وتیشی لەدەرەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدوداچوون بۆمان دەرکەوت کە ساختەکاریەک لە شمەکەکاندا هەیە کە بۆیاغی هاوردەبوو بەڵام لەلیستەکانی هێناندا تۆمارنەکرابوو کە بەخۆی سرێش بوو کە لەلیستی ئەوبابەتانەی ناولیستەکەدانەبوون
    کەبەمەبەستی خۆدزینەوە لە گومرک گۆڕانکاری تیادا کرابوو.
    بەیاننامەکە جەختی لەوەکردەوە کە پەڕاوی یاسایی بۆ ئەم ساختەکاریەکراوەتەوە و کاڵاکان حەواڵەی بنکەی پۆلیسی گومرکەکان کرا و ڕێکاری یاسایی لەمبارەیەوە وەردەگیرێت.