وەزیری تەندروستی بەشی منداڵبوون و ئافرەتان و نەزۆکی لە نەخۆشخانەی یارموک کردەوە

ناوخۆ
  • 17-10-2022, 20:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"هانی عەقابی" وەزیری تەندروستی بەشی منداڵبوون و ئافرەتان و نەزۆکی لە نەخۆشخانەی یەرمووک کردەوە.
     لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی"هانی عەقابی" بەشی منداڵبوون و ئافرەتان و نەزۆکی لە نەخۆشخانەی فێرکاری یەرمووک کردەوە.
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كە بەشەکە توانای 72 سەرین و 10 هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌، جگه‌ له‌ 5 ژووری چاودێری چڕ.
     شایانی باسە بەشەکە بە ئاماده‌بوونی پارێزگاری به‌غدا و ژماره‌یه‌ك پەرلەمانتار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كرایه‌وه‌.