دەستەی دەستپاکی عێراق دەستگیرکردنی ژمارەیەک بەرتیل خۆر لە ٥ پارێزگا ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 17-10-2022, 19:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بە وەرگرتنی بەرتیل لە ٥ پارێزگادا.
     بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاندووە"تیمی مەیدانی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی موسەننا ڕوویان لە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی پارێزگاکە کردووە، توانیویانە بەڕێوەبەری بەشی دارایی دەستگیربکەن، کە بەرتیلی لە ڕێگەی کارمەندێکی خزمەتگوزارەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی وەرگرتوە .
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشكرد "ستافی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دیالە ئەفسەری مەلەفەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی سزادراوان لە بەعقوبە دەستگیركردووە، بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل ، لەبەرامبەر چاپۆشی لە ئەركەكانی.
    ئاماژە بەوە دەكات كە تۆمەتبار رەشبگیری كردووە بۆ وردبینیكاران و رێگری لە وردبینیكاران كردووە لە بەدواداچونی مامەڵەکانیان بۆ ئەوەی ناچاریان بکەن بەرتیل بدەن.
     لەلایەکی تر لە سنووری پارێزگای بابل تیمی فەرمانگەکە بەدواداچوونیان كردوە و دەستیان بەسەر تۆماری موڵك و ماڵی شارەوانی حەللەدا گرتوە ، كە داوای بڕە پارەیەكی لە هاووڵاتییەك كردووە لەبەرامبەردا رەزامەندی دەربڕین لەسەر بەكرێدانی دوكانێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی حەللەوە خاوەندارێتی دەكرێت، تۆمەتبارەكان لەکاتی وەرگرتنی بەرتیلەکە دستگیر کراون.
     لەلایەکی ترەوە ستافی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی کەربەلا، دەستیان بەسەر دۆسیەی یەکێک لە کارمەندەکانی ناو بانکەکەدا گرتووە کە بە شێوەیەکی ئاشکرا بڕی (4,500,000) دیناری وەک بەرتیل لە یەکێک لە وردبینیکەرەکان کە داواکاری پێشکەش دەکات بۆ قەرزێک لە بانکەکە وەرگرتوە .
     لەلایەکی تر فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەکە لە دیوانیە كارمەندێكی بەشی لیژنە پزیشكییەكانی لە پارێزگاكە دەستگیركردووە كە بڕە پارەیەكی وەک (بەرتیل)لە هاووڵاتییەك وەرگرتووە، لە بەرامبەر تەواوكردنی مامەڵەی خوشكەكەی.
    روونیشیکردۆتەوە کە تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە کە بڕی بەرتیلەکەی وەرگرتووە کە لەکاتی وەرگرتنی دەستی بەسەردا گیراوە، لە بەرامبەر تەواوکردنی مامەڵەکەدا. 
    دەستەی دەستپاکی ئاماژە بەوەشدەکات کە تەواوی تۆمەتباران بەپێی بڕگەکانی مادەی (٣٠٧)ی یاسای سزادان و بڕیاری (١٦٠ی ساڵی ١٩٨٣)رووبەرووی دادگاکان دەکرێنەوە .