بۆ شداریکردن لە کۆڕبەندی دادگا بازرگانییەکان فایق زیدان بەرەو سیدنی بەرێکەوت

ناوخۆ
  • 17-10-2022, 17:19
  • +A -A

     بەغداد /INA

    ئەمڕۆ دووشەممە" فایق زیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کارەکانی کۆڕبەندی هەمیشەیی دادگا بازرگانییەکان، بەرەو سیدنی پایتەختی ئوسترالیا بەرێکەوت.
     لە بەیاننامەیەكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە"سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،بۆ مەبەستی بەشداریكردن لە كارەكانی كۆڕبەندی هەمیشەیی دادگا بازرگانییەكان، بەھاورێیەتی ژمارەیەك دادوەری دادگای بازرگانی لە بەغدا بەرەو سیدنی پایتەختی ئوسترالیا بەرێکەوتن.