دەستەی دەستپاکی دەست بەسەر ئەولەویاتی چەند تەندەرێک دادەگرێت بە بەهای (5) ملیار دینار لە دیوانییە

ناوخۆ
  • 17-10-2022, 11:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی عێراق، دەست بەسەرداگرتنی مامەڵەی چەند تەندەرێکی بە بەهای 5 ملیار دینار لە دیوانییە راگەیاند.
      لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە "کە بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەکە دەستبەسەرداگرتنێکی ئەنجامداوە بە پشتبەستن بەو  یاداشتە دادوەریەی لەو تیمەی لە لێكۆڵینەوەكانی دەستەکەدا پێكهێنراوە لە دیوانییە، بۆ لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییانەی کە لە بەشی بەڕێوەبردنی پڕۆژە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای پارێزگای دیوانییە ئەنجامدراوە ،کە لە کۆگای بەڕێوەبەرایەتییەکە، توانی ئەو پێشێلکارییە ئاشکرابکات لە دەستکاریکردنی بەرواری بەرهەمهێنان و بەرواری بەسەرچوون، و جیاوازی لە سەرچاوەی بەرهەمهێنان لە نێوان کارتی بارەکان (کۆنتێنەر)  و بەروانامەی سەرچاوەی ھێنانی بارەکان ، هەروەها ھەبوونی جیاوازی لە کێشی مادەی پێویست لەگەڵ ئەوەی لەنوسراەکان ھاتوە سەلمێنراوە.
    دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە"تیمەکەیان  توانیویەتی دەستکاریکردن لە  بەرواری بەرهەمهێنان و بەسەرچوون بە رێگەی مۆرێکی دەرەکی ساختە کە لەسەر کیسەکانی ماددە ئامادەکراوەکان ئاشکرابکات ، و هەڵەی بارکۆدەکە دەستنیشان بکات کە لەسەر جانتاکان دانراوە کە دەرکەوتوە ساختەیە، لە کاتێکدا دەست بەسەر ھەندێک ئەولەویاتدا گیراوە، کە بەھەدەردانی  (٥) ملیار دینار ئاشکرادەکات ،لەنێویاندا بڕگەی ئامادەکردنی ئاوە بە بەھای یەک ملیار دینار.
     دەستەکە جەختی لەوە کردەوە کە سەرجەم تۆمارەکان پێشکەش بە دادگا کراون بۆ گرتنە بەری رێکاری پێویست .