ئیدارەی فڕۆكەخانەی كەركوك: توانای وەرگرتنی 500 هەزار سەرگەشتیار ساڵانەی هەیە

ناوخۆ
  • 16-10-2022, 21:20
  • +A -A

    كەركوك - INA- مەهدی رەحباوی
    بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك ئەمڕۆ یەك شەممە رایدەگەیەنێت، ساڵانە توانای گەشتیاری فڕۆكەخانەكە زیاتر لە 500 هەزار سەرنشینە.
    بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك عەبدولسەمەد كوبەیسی لە بەیاننامەیەكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند : توانای فڕۆكەخانەی كەركووك ساڵانە دەگاتە 500 هەزار سەرنشین، جگە لە گرووپكردنی زیارەتی حەجی ماڵی خوای گەورە و سەردانی عەمرە و شاندەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كرانەوەی فڕۆكەخانەی كەركوك خزمەتێكی گەورە پێشكەش دەكات بۆ پارێزگاكانی سەڵاحەدین و دیالە و نەینەوا، هەروەها پارێزگاری كەركوك،ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە فڕۆكەكانی گەشت بە 5 ملیۆن هاووڵاتی دەكەن بۆ گەشتكردن لە كەركوكەوە بۆ زۆرێك لە وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی.