دادگا دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو كەسانە رادەگەیەنێت كە گومانیان لێدەكرێت دەستیان لە دزینی سندوقی گومرگ و باجدا هەبێت

ناوخۆ
  • 16-10-2022, 15:45
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەركردنی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەو كەسانەی ڕاگەیاند كە گومانیان لێدەكرێت دەستیان لە دزینی سندوقی گومرگ و باجدا هەبێت.
    ئەنجومەنەكە لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ كە تایبەتە بە پرسەكانی دەستپاكی، پێشتر لە 21ی ئابی 2022 هەواڵێكی پێگەیشتبوو كە بوونی تۆڕێكی رێكخراو لەخۆدەگرێت كە پەیوەندی بە كەسانی كاریگەرەوە هەیە كە كردەوەی نایاسایی ئەنجامداوە بە ئامانجی دەستكاریكردنی بڕی گومرگی و باجی دانراوەكان، دادگا بڕیاریدا لە 21/8/2022 بە وەستاندنی خەرجكردنی ئەم ئەمانەتانە بە پشتبەستن بە كتێبی ژمارە 2375 لە بەرواری 21/8/2022 ئاڕاستەی نووسینگەی وەزیری دارایی لەو كاتەدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دادگا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتباران دەركردووە و گوێی لە ژمارەیەك كارمەندی پسپۆڕ لە وەزارەتی دارایی گرتووە بۆ ئەوەی بگەنە راستییەكان، لێكۆڵینەوەش بەردەوامە بەمەبەستی تەواوكردنی بەڵگەكانی دۆسیەكە.