سودانی: بەرنامەی حكومەت تیشك دەخاتە سەر لایەنی خزمەتگوزاری و ئابووری

سیاسی
  • 16-10-2022, 15:03
  • +A -A

    بەغدا- INA
    محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو دووپاتی كردەوە كە بەرنامەی حكوومەت گرنگی بە لایەنە خزمەتگوزاری و ئابووریەكان دەدات.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە و رایگەیاندووە : ئەمڕۆ یەكشەممە سودانی پێشوازی لە مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كردووە و لە میانی كۆبوونەوەكەشدا گفتوگۆیان كردووە لە داهاتووی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی هاوكاری هاوبەشی نێوان عێراق و بەریتانیا، هەروەها پێداچوونەوە بە دۆخی سیاسی و ئابووریی گشتی لەسەر ئاستی نیشتمانی و ناوچەیی.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەلسودانی لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەختی كردۆتەوە كە دەبێت پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی لە ژێر چەتری دەستووردا بەردەوام بێت، ئاماژەی بەوەشكردووە : بەرنامەی حكوومەتەكەی تیشك دەخاتە سەر ئەو لایەنە خزمەتگوزاری و ئابوورییانەی كە كاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتییان هەیە، هەروەها ئەویش جەختی لە رەتكردنەوەی دەركردنی هیچ لایەنێكی نیشتمانی چالاك لەم ڕێگایەدا كردەوە.
    سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو ئاماژەی بە گرنگیی هاوبەشییەكی بنیاتنەر لەگەڵ شانشینی یەكگرتوو كرد، هەروەها كار بۆ عێراق بكات بۆ ئەوەی ببێتە لەنگەری كاریگەر لە سیستەمێكی ناوچەیی سەقامگیردا.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ ئەو هەوڵانە دەربڕی كە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نوێی عێراق دەدرێن كە لەگەڵ خواستەكانی گەلی عێراقدا بێت بۆ پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی.